بەپەلە

سعودیە گرێبەستێکی 5 ملیار دۆلاری لەگەڵ ئەمریکا نوێدەکاتەوە

- 7/20/2019 1:24:00 PM 5124 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
ریاز گرێبەستێکی 5 ملیار دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیای (لۆکهید مارتن)ی ئەمریکی بۆ کڕینی چەکی پێشکەوتو کەرەستەی سەربازی نوێکردەوە و بڕی ( 1.48 ملیار دۆلار)ی دیکەی رادەستی کۆمپانیاکە کرد بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی (THAAD).

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە سعودیە گرێبەستێکی 5 ملیار دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیای (لۆکهید مارتن)ی ئەمریکی بۆ کڕینی چەکی پێشکەوتو کەرەستەی سەربازی نوێکردەوە و بڕی ( 1.48 ملیار دۆلار)ی دیکەی رادەستی کۆمپانیاکە کرد بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی (THAAD).
بەهای گرێبەستەکەی نێوان ئەمریکا و سعودیە دەگاتە (5.36 ملیار دۆلار)

بەپێی راگەیەنراوێکی پنتاگۆن کە دوێنێ هەینی بڵاویکردۆتەوە، بەزیادکردنی ئەو داواکارییە نوێیەی سعودیە تەواوی بەهای گرێبەستەکەی نێوان ئەمریکا و سعودیە دەگاتە (5.36 ملیار دۆلار) کە پێشتر بەمەبەستی کڕینی سیستمی تێکشاندنی موشەکی لەجۆری (Terminal High Altitude) واژۆکرابو.

مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردو، بەرپرسانی سعودیە و ئەمریکا چەند نامەیەکی بەخشین وەرگرتنیان لەنێوان هەردولا بۆ کڕینی 44 سیستمی بەرگری موشەکی (THAAD) بە کەلوپەل و پێداویستییەکانیانەوە گۆڕییەوە.

پاش سەرهەڵدانەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، سعودیە هەست بەنائارمی زیاتر دەکات و بەوهۆیەشەوە هەوڵەکانی بۆ کڕینی کەرەستەی سەربازی لەئەمریکا زیاترکردوە.
  

نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP