فەرماندەیەکی سەربازی تورکیا لە باکوری کوردستان کوژرا

- 7/20/2019 10:45:00 AM 9601 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیای فەرمی حکومەتی تورکیا رایگەیاند، فەرماندەیەکی باڵای سەربازی تورکیا لە بەدلیس-ی باکوری کوردستان کوژراوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رائیدێکی فەرماندەی جەندرمە بەناوی زەفەر ئاککوش کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، فەرماندەکەی جەندرمە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی پارێزەرانی ئاسایشی ناوچەی بەرپرسیارێتییەکەی سەردانی گوندی چاڵیدوزو-ی کردوە و گەریلاکانی پەکەکە بە رۆکێت هێرشیانکردوەتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی ناوبراوی تیایدا بوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، لە ئەنجامی هێرشەکە رائید ئاککوش بە سەختی بریندار بوە و لە نەخۆشخانەی بەدیلس گیانی لەدەستداوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP