بەپەلە

سعودیە میوانداری سوپای ئەمریکا دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە

- 7/20/2019 10:32:00 AM 1468 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پادشای سعودیە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر میوانداریکردنی بەشێکی سوپای ئەمریکا لەوڵاتەکەی بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی (SPA)ی سعودی، شێخ سەلمان بن عەبدول عەزیزی پادشای سعودیە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر میوانداریکردنی بەشێکی سوپای ئەمریکا لەوڵاتەکەی بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.
ئامانج لەمیوانداریکردنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی توانای ئاسایشی بەرگری و پێکەوەکارکردنی نێوان هەردولایە

لەوبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای سعودیە لەوەزارەتی بەرگری رایگەیاندوە، ئامانج لەمیوانداریکردنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی توانای ئاسایشی بەرگری و پێکەوەکارکردنی نێوان هەردولایە بۆ سەقامگیری زیاتری ناوچەکە.

دوێنێ هەینی پنتاگۆن رایگەیاندوە هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکەن بۆ روبەروبونەوەی ئەو مەترسییە لەناکاوانەی لەناوچەکە دروستبون.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو پاش دەستبەسەرداگرتنی دو کەشتی نەوتهەڵگری بریتانی بەرەو قوڵبونەوەی زیاتر دەچێت و ئەمریکا و بریتانیاش سەرقاڵی تاوتوێکردنی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئێرانن. 


نیشانەکردن :

#سعودیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP