بەپەلە

پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرزدەبنەوە

- 7/20/2019 10:19:00 AM 4460 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبێت و نزمترین 25 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 41 پلە و نزمترین 26 پلە دەبێت.

هەروەها ئەمڕۆ لە دهۆك بەرزترین 41 پلە و نزمترین 23 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 42 پله‌ی سه‌دی و نزترین 28 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 44، سلێمانی 43، دهۆك 43، كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP