كۆشكی سپی: ئاگاداری دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكانی بریتانیاین و بەرامبەر ئێران هەڵوێستمان دەبێت

- 7/19/2019 10:24:00 PM 10984 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆشكی سپی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی كەشتیە نەوتهەڵگرەكەی بریتانیا لە لایەن ئێرانەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "لەگەڵ هاوپەیمانانماندا دژ بە كارە توندئاژۆكانی ئێران هەوڵوێستمان دەبێت".

پاش دەستبەسەرداگرتنی كەشتیەكی نەوتهەڵگری بریتانی لە لایەن ئێرانەوە  و لەناكاو ئاراستەگۆڕینی كەشتیەكی دیكە بەرەو ئەو وڵاتە، كۆشكی سپی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاكردەوە و رایگەیاند "هەوڵوێستیان بەرامبەر ئێران دەبێت".

 لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "ئاگادارین كە ئێران دەستیگرتوە بەسەر كەشتیەكی نەوتهەڵگردا لە گەروی هورمز".

ئاماژە بەوەشكراوە "ویلایەتە یەكگرتوەكان بەردەوامدەبێت لەسەر كاركردن لەگەڵ هاوپەیمانانیدا، بە مەبەستی بەرگریكردن لە ئاسایش و بەرژەوەندیەكانمان دژ بە كارە شەڕانگێزەكانی ئێران".

هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بەو بابەتە رایگەیاند "لەگەل بەرپرسانی بریتانیا پێكەوە گفتوگۆدەكەین".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP