بەپەلە

پێنتاگۆن رەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە هێرشی سەر سەربازگەكەی حەشدی شەعبیەوە هەبێت

- 7/19/2019 8:55:00 PM 2602 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رەتیكردەوە پەیوەندی هەبێت بەو هێرشەی كە ئەمڕۆ كرایە سەر پێگەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی لە عێراق.

هیچ پەیوەندیەكمان بەو هێرشەوە نیە 


وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا (پێنتاگۆن)، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هیچ پەیوەندیەكیان بەو هێرشەوە نیە و لەوبارەیەشەوە هیچ زانیاریەكمان نیە".

پێنتاگۆن ئاگاداری هێرشەكە بوە

 

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر پەیامنێرێكی سی ئێن ئێن رایگەیاندبو، وەزارەتی بەرگری واشنتن ئاماژەی بەوەكردوە "لە لایەن سەرچاوەیەكەوە، ئاگادارن لەبارەی ئەو هەوڵە شەڕانگێزیانەی پێشبینیدەكرێت دژ بە حەشدی شەعبی لە پاریزگای سەڵاحەدین لە عێراق ئەنجامبدرێت".


ئەمڕۆ هەینی، عەمید یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی چالاكیە هاوبەشەكان لە عێراق رایگەیاند "کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی بە بۆمب لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هێرشکراوەتە سەر چەكدارانی حزبوڵا لە عێراق كە لەناو سەربازگەی شەهیدانی حەشدی شەعبیدا بون لە باکوری ئامرلی".

راشیگەیاند "بەهۆی هێرشەكەوە دو چەكداری حەشدی شەعبی برینداربون، هیچ لایەنێكیش تا ئێستا بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی روداوەكە رانەگەیاندوە". 


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP