بەپەلە

بەفرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی

- 7/19/2019 2:09:00 PM 1509 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە سنووری شارەدێی ئامرلی.

هێرشەکە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی بە بۆمب لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کراوەتە سەر سەربازگەکە

 


بەگوێرەی زانیاریەکانێ خەندان، ھێرشەکە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19/7/2019 بە بۆمب لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کراوەتە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە باکووری ئامرلی.
بوەتە هۆی برینداربونی چەکدارێکی حەشدی شەعبی

 

هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، هێرشەکە بوەتە هۆی برینداربونی چەکدارێکی حەشدی شەعبی و تا ئێستاش نازانرێت لەلایەن کام لایەنەوە ئەنجام دراوە.

ئامرلی شارەدێیەکی کوردستانییە و دەکەوێتە سنووری شاری خورماتوو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP