بەپەلە

بۆ یەكەمجار عێراق لە دانوستانەكانی ئەستانە بەشداریی دەكات

- 7/19/2019 12:18:00 PM 1555 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆ یەكەمجار عێراق بەشداری لە دانوستانەكانی ئەستانەی تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی سوریا دەكات كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتو لە كازاخستان بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵێكی ئارتی روسیی، ئەمڕۆ هەینی،  وەزارەتى دەرەوەى کازاخستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد ، بڕیارە لە 1و2ی سەرەتای مانگی ئاب، لەشاری نور سوڵتانی پایتەختی كازاخستان، قۆناغى 13ی دانوستانەکانى ئەستانە بەڕێوەبچێت.
ۆ یەكەمین جار عێراق و لوبنان لەرێگەی دو وەفدەوە بەشداری گفتوگۆكان دەكەن كە تایبەتە بە دۆخی ناوخۆیی سوریا بەتایبەت روداوەكانی ئیدلیب و رۆژهەڵاتی سوریا

 

بەپێی راگەیەندراوەكە، بۆ یەكەمین جار عێراق و لوبنان لەرێگەی دو وەفدەوە بەشداری گفتوگۆكان دەكەن كە تایبەتە بە دۆخی ناوخۆیی سوریا بەتایبەت روداوەكانی ئیدلیب و رۆژهەڵاتی سوریا.

بڕیارە پرسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە ناوخۆییەكانی سوریا و كارەكانی لیژنەی نوسینەوەی دەستور گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.

گفتوگۆكانی ئاستانە، تایبەتە بە دۆخی سوریا و تیایدا نوێنەرانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان و رژێمی سوریا، بە ئامادەبونی نوێنەرانی روسیا و ئێران و توركیا و چەندین وڵاتی دیكە بەڕێوەچوە لەپێناو گەیشتنە رێكەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەری شەڕی ناوخۆیی سوریا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP