30 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیژی له‌ هه‌رێمى كوردستان جێبەجێ دەکرێت

- 7/19/2019 9:42:00 AM 8115 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان دەڵێت، 30 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیژی له‌ هه‌رێمى كوردستان جێبەجێ دەکرێن و راشیدەگەیەنێت كە ئابوری کوردستان نزیکه‌ی له‌ سه‌دا 5% گه‌شه‌ ده‌كات.

زاگرۆس فه‌تاح، بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەكانی وەزارەتی پلاندانان،‌ رایگەیاند،"بە ئاسایبونه‌وه‌ی دۆخی ئابوری، چاوەڕوان دەکرێت ئابوریی کوردستان نزیکه‌ی له‌ سه‌دا پێنج گه‌شه بکات، چونكه‌ ئەو بڕە پارانەی کە بۆ پرۆژەکان ته‌رخان ده‌كرێن و، له‌ هه‌مان كاتدا دەرفەتی کارکردنیش بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد ده‌كات."
هه‌ندێ به‌ڵێنده‌ر، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، زیاتر له 300 پرۆژه‌یان ته‌واو كردوه، كه 50 پرۆژه به شێوه‌ی قه‌رز جێبه‌جێ كراون، گرنگترینیان پرۆژه‌ی 120 مەتریی هه‌ولێر بوه‌

 

ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئومێدێک دروست بوە، ئه‌م كابینه‌یه‌ دۆخەکە باشتر بکات، هه‌ندێ به‌ڵێنده‌ر، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، زیاتر له 300 پرۆژه‌یان ته‌واو كردوه، كه 50 پرۆژه به شێوه‌ی قه‌رز جێبه‌جێ كراون، گرنگترینیان پرۆژه‌ی 120 مەتریی هه‌ولێر بوه‌.

بەڕێوەبەری گشتیی پلانی پرۆژەکانی وه‌زاره‌تى پلاندانان، ئاشكراشیكرد، له‌ پلانیاندایه 30 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیژی له‌ كه‌رته‌كانی کارەبا، ڕێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ، دروستکردنی بەنداو و سێکتەری نەوتدا جێبه‌جێ بكه‌ن.


نیشانەکردن :

#هەولێر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP