ترەمپ: كەشتیەكی جەنگی ئەمریكا فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئێرانی خستوەتە خوارەوە

- 7/19/2019 8:52:00 AM 2077 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاشكرایكرد، کەشتیـیەکی جەنگی وڵاتەکەی توانیویەتی لە گەروی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بخاتە خوارەوە.
كەشتیە جەنگییەكە چەند جارێك هۆشدارییان داوەتە فرۆكە بێ فرۆكەوانە ئێرانیەكە تا دوربكەوێتەوە

 

دۆناڵد ترەمپ بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، دوای نزیكبونەوەی فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئێرانی بۆ نزیكەیی 900 مەتر لە كەشتی جەنگی ئەمریكا "USS Boxer" لە گەروی هورمز، كەشتیە جەنگییەكەة فرۆكە ئێرانیەكەی خستەوەتە خوارەوە.

وتیشی،"كەشتیە جەنگییەكە چەند جارێك هۆشدارییان داوەتە فرۆكە بێ فرۆكەوانە ئێرانیەكە تا دوربكەوێتەوە، بەڵام هۆشدارییەكە پشتگوێخراوە و دواتر خراوەتە خوارەوە، ئەمەشی بە دواین كاری "دوژمنكاری" ئێران دژ بە كەشتیە نێودەوڵەتیەكانی وڵاتەكەی وەسفكردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP