خەندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م به‌رپرسیارییه‌تییه گه‌وره‌یه بۆ خواستوه.
لەپەیامەكەیدا، ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت،"له كاتێكدا كه كوردستان و عێراق له سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی سه‌قامگیریی و ئاشته‌وایی نیشتمانین، ده‌ستبه‌كاربونی ئێوه قۆناخێكی گرنگه بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌رێم بۆ سه‌ر رێگای ئاسایش و سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی. ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ئێوه پێكتانهێناوه، به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانه كه به‌رده‌وامیی بدات به‌و ریفۆرمانه‌ی كه وه‌ڵامی خواستی خەڵكی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی به‌هێزبونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا ده‌ستیان پێكردوه. ده‌زانم كه هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركانه به سه‌ركه‌وتویی به‌جێبگه‌یه‌نن".
له كاته هه‌ره سه‌خته‌كانى جه‌نگى دژى داعش، ئێوه رۆڵێكى گرنگتان هه‌بو له‌سه‌ركه‌وتن له دژى بهربهرييهتى جيهادیی
لۆدریان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت،"راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايش، له كاته هه‌ره سه‌خته‌كانى جه‌نگى دژى داعش، ئێوه رۆڵێكى گرنگتان هه‌بو له‌سه‌ركه‌وتن له دژى بهربهرييهتى جيهادیی، فه‌ره‌نسا ده‌زانێت كه قه‌رزارى قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه‌يه و تێبينى ئه‌وه‌م كردوه، له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ههمههانگييهى كه هه‌يه له نێوان هێزه‌كانمان كه وڵاته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه هاوپه‌يمانێكى وه‌فادار و متمانه‌پێكراو و به‌هێزى هه‌يه، هاوشێوه‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييه پێشكهوتوانهى كه ماوه‌يه‌كى درێژه فه‌ره‌نسا و كوردستانى عێراق پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن".
هيواخوازم كه بتوانين له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى ئێوه كاربكه‌ين بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانمان، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌ى كه خه‌ڵكان له‌يه‌كترى نزيكدهكهنهوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگەیاندوە،"هيواخوازم كه بتوانين له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى ئێوه كاربكه‌ين بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانمان، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌ى كه خه‌ڵكان له‌يه‌كترى نزيكدهكهنهوه وه‌ك بواره‌كانى ئابورى و كه‌لتورى و په‌روه‌رده".
لە كۆتایی پەیامەكەیدا، ژان ئیڤ لۆدریان وێڕای ئەوەی جارێكی دیكە سوپاسی مەسرور بارزانی كردوە لەبەرامبەر ئەو پێشوازیەی كانونی دوەمی ئەمسال له هه‌ولێر لێی كردوە دەشڵێت،"زۆر خۆشحاڵ ده‌بم كه له داهاتودا پێشوازى له به‌ڕێزتان بكه‌م له پاريس، رێزدار جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران، تكا ده‌كه‌م كه بڕوا بكه‌ن له ستايشى بێپايانم".