هەفتەی داهاتو كارنامەی وەزارەتی دارایی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

- 7/18/2019 2:53:00 PM 102162 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڕێوەچو، تیایدا بڕیاردرا هەفتەی داهاتو كارنامەی وەزارەتەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.
ئەمڕۆ یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بەڕێوەچوە

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بەڕێوەچوە و وەزیری دارایی سەبارەت بە "هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كاری كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان" ڕونكردنەوەی دایە ئەندامانی ئەنجومەنەکە.
پێویستە وەزارەتمان خاڵە پەیوەندیدارەكانی ئەو بەرنامەیە بكاتە چوارچێوەی گشتی كاری داهاتوی خۆی

 

ئاوات شێخ جەناب لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاندوە، "پێویستە وەزارەتمان خاڵە پەیوەندیدارەكانی ئەو بەرنامەیە بكاتە چوارچێوەی گشتی كاری داهاتوی خۆی، هەروەها ئامادەكردنی و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەندكردن".

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا لە هەفتەی داهاتو كارنامەی وەزارەت گەلالە بكرێت و بەرز بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP