چیرۆکی نارڤین

- 7/18/2019 2:28:00 PM 4856 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئەحمەد کامەران

ئەم چیرۆکە چیرۆکێکی خەیاڵیە سەرجەم بەسەرهاتەکانی هی دید و خەیاڵی نوسەرەکەیە. 

لە لادێیەکی بچوکی ناوچەی مێردین کچێکی جوان و شۆخ و شەنگی چاوشین کە چاوەکانی وەکو دەریا ئەدرەوشایەوە لە دایکبو بە لەدایکبونی ئەم کچە جوانە  لادێیەکە ئاوەدانیەکی زۆری ڕوی تێدا کرد، ئەویش ناوی نارڤین بو لە خێزانێکی سادە و هەژاردا  پیشەی دایک و باوکی تەنها کشتوکاڵیکردن بو، ئیتر لێرەوە نارڤین ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە دەبێت و ڕۆژانە لەگەڵ منداڵەکانی لادێ یاری دەکات و پێدەکەنێت و ڕۆژە خۆشەکانی تەمەنی منداڵی لەو لادێ بچوکەدا بەخۆشی دەباتە سەرەوە لەگەڵ دایک و باوکی و هاوڕێکانی دا، نارڤین تەمەنی دەبێتە شەش ساڵ و ئیتر ژیانی خوێندنی دەست پێ دەکات و دەبێتە کچێکی قوتابی و یەکەم ڕۆژی قوتابیەتی بە جانتایەکی بچوکەوە لەگەڵ کۆمەڵێک دەفتەرو کتێبەوە بە ڕویەکی پڕ پێکەنیناوییەوە ڕو دەکاتە قوتابخانەی لادێکەیان لەگەڵ هاوڕێکانی دا، ئیتر لەو ڕۆژەوە کە نارڤین دەبێتە قوتابی بە بەردەوامی دەفتەرو کتێبەکانی دەکاتە خۆشەویسترین هاوڕێی خۆی وە هەرگیز لێیان بە دور ناکەوێتەوە و دەبێتە قوتابیەکی زیرەک و ئاقڵ وە هەمیشە گوێڕایەڵی مامۆستاکانی دەکات.

هەروەها مامۆستاکانی نارڤینیان زۆر خۆش دەوێت و بە کەسێکی سەرکەوتو دایدەنێن، نارڤین پاش تەواو بونی قوتابخانەی لە پشوەکانی هاویندا داوای لە باوکی کرد بڕوات بۆ شارو کۆمەڵێک کتێبی جۆراو جۆری بۆ بهێنێت بۆ ئەوەی لە پشوەکەی هاویندا بۆ خۆی بیانخوێنێتەوە چونکە ئەو کچێک بو زۆر ئارەزوی لە خوێندنەوە بو، نارڤین  گەیشتە کۆتا قۆناغی خوێندنی کە ئەم قۆناغە بۆ نارڤین دیاریکردنی داهاتویەتی، بەڵام باوکی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی دەکات، ئەم نەخۆشیەی باوکی ساڵانێکی درێژ لەگەڵی ژیاوە تەنها دایکی نارڤین بە نەخۆشیەکەی زانیوە نەیان توانیوە بە کچە تاقانەکەیان بڵێن، ئیتر نارڤین هەتا کۆتا تەمەنی بەبێ باوکی دەمێنێتەوە، ئازارێکی گەورەی لە نێو دڵی دا دروست بو، چونکە بە لەدەستدانی باوک بۆ کچەکەی ئازارێکی زۆر گەورەیە.

باوکی نارڤین ئاواتی ئەوە بو کە کچە تاقانەکەی ببێتە مامۆستاو لە گوندەکەی خۆیان وانە بڵێتەوە بەڵام نەخۆشیەکەی ڕێگەی پێ نەدا ئەو ڕۆژە ببینێت، ڕۆژانە نارڤین سەردانی سەر گۆڕی باوکی دەکات و بە دیار گۆڕەکەیەوە فرمێسکی غەمباری خۆی دەڕژێنێت، دەڵێت باوکە گیان تۆ بۆچی منت بە  تەنیا بەجێ هێشت،  بەڵام گریان هیچ سودێکی نیە بۆیە ڕاستەوخۆ نارڤین هەڵدەستێتە  پێوە لەسەر گۆڕی باوکی وە پەیمانی پێدەدات، کە ببێتە مامۆستاو لە گوندەکەی خۆیان وانە بڵێتەوە، ئیتر بەرەو ماڵەوە ڕۆیشت و بە دایکی وت، ئیتر من دەست دەکەم بە سەعی کردنەکەم دایکی دڵی بەم قسەیە زۆر خۆش بو وتی، سوپاس بۆ تۆ خوایە گیان کە کچەکەم توانی دەست بکاتەوە بە ژیانی خۆی.
 
نارڤین توانی نمرەیەکی باش بە دەست بێنێت و لە زانکۆی ئیستەنبۆڵ وەرگیرا لە بەشی پەروەردە ئەمە ئاواتی باوکی بو کە ئەم ڕۆژە ببینێت، کە کچە تاقانەکەی ناوی لە زانکۆ هاتۆتەوە و لە داهاتودا دەبێتە مامۆستا، بەڵام مردن ڕیگەی پێ نەدا، نارڤینیش بە هاتنەوەی ناوی لە زانکۆ زۆر دڵخۆش بو، چونکە لە داهاتودا دەبێتە مامۆستای گوندەکەیان، بەڵام لەدوای کۆچی دوایی باوکی بارودۆخی داراییان خراپ بو، کە ئەمەش کێشە بۆ خوێندنەکەی نارڤین دروست دەکات، بەڵام دایکی هەندێ پارەی کۆکردوەتەوە بۆ ڕۆژانی لەم جۆرە لەگەڵ زێرەکانیشی پێ دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت بە هەر شێوەیەک بێت ئەمساڵی زانکۆکەی تەواو بکات.

دایک هەمیشە لە پێناو جگەر گۆشەکانی دا ئامادەیە گیانی خۆیش بکاتە قوربانی تاکە دڵخۆشی دایک بینینی منداڵەکانیەتی بەدڵخۆشی و سەرکەوتنیان لە ژیان دا، ئەم شەو لەم لادێیەدا نارڤین کۆتا شەویەتی ئیتر بۆیە بۆ کۆتا شەوی لەگەڵ دایکی دەخەوێت و بۆ بەیانیەکەی هەڵدەستێت، سەرجەم پێداویستیەکانی کۆدەکاتەوە پێش ئەوەی بڕوات سەردانی سەر گۆڕی باوکی دەکات بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ دەکات و تەنها پێی دەڵێت تۆم خۆش دەوێت باوکە گیان، ئیتر لەوێوە وە بەیەکەم پاس دەڕوات بۆ ئیستەنبۆل ئەو شارە گەورەیەی کە چەندین مڕۆڤی جۆراو جۆری تێدایە نارڤین بە بینینی ئەم شارە زۆر توشی سەرسوڕمان دەبێت، چونکە بەشێکی تەمەنی تەنها لە لادێیەکی بچوکدا ژیانی بردوەتە سەرەوە، پاش چەندین پرسیارکردن لە خەڵکی ئەم شارە نارڤین توانی زانکۆکەی بدۆزێتەوە و کاروباری وەرگرتنەکەی تەواو بکات ئیتر بەم شێوە نارڤین بوە قوتابیەکی زانکۆ هەروەها بوە خاوەن کەسایەتیەکی تر، چونکە زانکۆ دەتکاتە خاوەن کەسایەتیەکی گەورە لەنێو کۆمەڵگادا، نارڤین یەکەم ڕۆژی زانکۆی بەشێوەیەکی ئارام بردە سەرەوە بەڵام شوێنەکەی تۆزێک بەلاوە جیاواز بو بەتایبەتی قوتابیەکانی لەڕوی جل و بەرگەوە جیاواز بون، بەڵام نارڤین بە تێپەڕبونی کات لەگەڵ هەمو شتەکان ڕاهات، دوای تەواو بونی دەوام.

نارڤین گەڕایەوە بۆ بەشە ناوخۆیەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی سەرەتا هەستی بەتەنیایی کرد، بەڵام دواتر لەگەڵ هاوڕێکانی کەوتنە قسەو پیکەنینەوە ئیتر شەوەکەیان بەڕێ کرد زۆربەی کاتەکانیش نارڤین پەیوەندی بۆ  دایکی دەکات و لە تەندروستی دەپرسێت دایکیشی دەڵێت، کچە جوانەکەم تۆ باش بی منیش باش دەبم نارڤینیش دەڵێت، دایکە گیان من زۆر باشم و دڵیشم زۆر خۆشە دایکیشی پێی دەڵێت، هەردەم دڵخۆش بیت کچە تاقانەکەم، نارڤین قۆناغی یەکەمی زانکۆی بە سەرکەوتویی توانی تەواو بکات و ئیتر ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کرد و گەڕایەوە بۆ لادێ کەی خۆیان، بەڵام کاتێک گەڕایەوە بۆ ماڵەوە دەبینێت دایکی لەسەر زەوی پاڵکەوتوە و دوکەس بە دیاریەوە دانیشتون، نارڤین دەڕوات بەرەو لای دایکی و دەڵێت، دایکە گیان تۆ باشی دایکیشی دەڵێت، هیچ باش نیم کچەکەم ئازارم زۆرە نارڤینیش دەست دەکات بە گریان و دەڵێت، دایکە تۆش بەجێم نەهێڵیت ئیتر نارڤین دەست دەکات بە پاڕانەوە و دەڵێت، خوایە گیان دایکم چاک بکەوە بەڵام دوای چەندین ڕۆژ لەگەڵ ئەو ئازارەی دایکی نارڤین بە یەکجاری ماڵئاوایی کرد وە کچە تاقانەکەی بە تەنیا بەجێ هێشت.

ئیتر نارڤین دایک و باوکی بۆ هەتا هەتایە لەدەستیان دا کە ئەمەش ئازارێکی گەورەی لە نێو دڵی نارڤین دروست کرد، نارڤین گوندەکەیان بە جێ دەهێڵێت و دێتە ئیستەنبۆڵ ئەو شارەی کە خوێندنی زانکۆکەی تێدا دەکات نارڤین لەم شارە گەورەیە هەمو شوێنێک دەکات بۆ ئەوەی کارێک بدۆزێتەوە، بەڵام لە کۆتایی توانی کارێکی پاک لە چێشتخانەیەک بدۆزێتەوە و ڕۆژانەی خۆی تێدا بەڕێ کرد ئیتر لێرەوە نارڤین دو ئەرکی لەسەر شانە ئەویش خوێندنەکەی، لەگەڵ کارکردنەکەی، بەڵام نارڤین کچێکی ئازاو کۆڵنەدەر بو هەر گیز چۆکی نەدا بۆ ئەو ڕوداوانەی کە بەسەری داهات بۆیە توانی هەردوکی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجام بدات، ژیانی نارڤین گۆڕانی بەسەر دا دێت، چونکە کوڕێکی باڵا بەرزی شارنشینی دێتە نێو ژیانی کە لە هەمان بەشیش پێکەوەن واتە لە داهاتو دەبنە مامۆستا ئەو کورەش ناوی ئەلەند بو، کە بوە ڕەشەبایەک بۆ ژیانی نارڤینی بێکەس کە توانی هەمو ئازارەکانی لەبیر بباتەوەو خەندە بخاتە سەر لێوەکانی، نارڤین و ئەلەند زانکۆیان تەواو کرد و بونە خاوەن بڕوانامە، ئەلەند داوای هاوسەرگیری لە نارڤینی خۆشەویستی کرد وتی، تاقانەکەی دڵم تۆ ئامادەی لەگەڵ من ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنیت نارڤینیش بە گریانەوە وتی، بەڵێ ئەی هەمو کەسم من هی تۆم ئەلەندیش وتی، گیانەکەم هەتا دوا هەناسەی ژیانم تەنها تۆم خۆش دەوێت و هەرگیز بەجێت ناهێڵم تەنها بە مردن.

ئیتر لە کۆتایی دا ئەم دو گوڵە جوانە هاوسەرگیری دەکەن و دەبنە مامۆستا لەو گوندەی کە نارڤین تێدا لە دایک بو وهەروەها نارڤین توانی پەیمانەکەی بباتە سەر کە بە باوکی دایبو لەسەر گۆرستان.

 

* خوێندکاری کۆلێژی ئەدەبیات



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP