دەزگای لوتکە: ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە عێراق کەمیکردوە

- 7/18/2019 9:42:00 AM 1750 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، لە چوار ساڵی ڕابردودا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بە خواستی خۆیان سوید بەجێ دەهێڵن و دەگەڕێنەوە عێراق کەمی کردوە.

ئاری جلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەگشتی و لە نێو گشت ئەو پەنابەرانەی بە خواستی خۆیان سوید بەجێ دەهێڵن و بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە، تا ئێستاش عێراقییەکان لە پلەی یەکەمدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوار ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بە خواستی خۆیان سوید بەجێ دەهێڵن و دەگەڕێنەوە عێراق کەمی کردووە.
لە ساڵی 2016 ەوە تا مانگی حوزەیرانی 2019 نزیکەی چوار هەزار و 800 پەنابەر لە سویدەوە بۆ عێراق گەڕاونەتەوە


ئاری جلال وتیشی، "لە ساڵی 2016 ەوە تا مانگی حوزەیرانی 2019 نزیکەی چوار هەزار و 800 پەنابەر لە سویدەوە بۆ عێراق گەڕاونەتەوە، زۆرترینیان لە ساڵی 2016 دا بوە کە ئەوکات نزیکەی 300 پەنابەر بون".

ئاری جلال هۆکاری کەمبونەوەی ڕێژەی گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پەنابەران ناڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقی دەکەن لە ئەوروپادا کە بەڵێنی ئەوەیان پێدەدەن لەکاتی گەڕانەوەیان هاوکاری ماددی و مەعنەوی بکرێن لە ئەوروپاو لە عێراقیش بۆ دوبارە تێکەڵاوکردنەوەیان بە کۆمەڵگا.
پەنابەران کاتێک دەگەنەوە عێراق لە 40% ئەو بەڵێنانەیانەی پێیان داون بۆ جێبەجێ ناکرێت

 

ئەوەشی خستەڕو، "پەنابەران کاتێک دەگەنەوە عێراق لە 40% ئەو بەڵێنانەیانەی پێیان داون بۆ جێبەجێ ناکرێت، تەنانەت هیچ هاوکاری ڕێکخرو دەزگا لۆکاڵیەکانی عێراق و هەرێمیش نین بەپێی پێوست".
چەندین سکاڵا لەلایەن پەنابەران لای ئێمە تۆمار کراوە هەروەها خۆشمان سەرنجمان لە سەر شێوازی کاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هەیە کە لەعێراق کاردەکەن

 

سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، "چەندین سکاڵا لەلایەن پەنابەران لای ئێمە تۆمار کراوە هەروەها خۆشمان سەرنجمان لە سەر شێوازی کاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هەیە کە لەعێراق کاردەکەن بۆیە بەدڵنیایی کاری جددی لەسەر کەیسی پەنابەرانی خویست و دیپۆرتەکان دەکەین هەڵوستمان دەبێت".

ئاری جلال رونیکردەوە، "لە ساڵی 2017 دا 900 پەنابەربون لە ساڵی 2018 دا نزیکەی 690 و ساڵی 2019 تا ئێستا 193 پەنابەری عێراقی لەسەر داوای خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP