کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە رێگەی هەولێر- موسڵ تەقییەوە

- 7/18/2019 8:33:00 AM 5153 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی زێرەڤانی لە نزیک گومرگی هەولێر لەسەر رێگەی هەولێر- موسڵ تەقیوەتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، کاتژمێر 4:00ی بەیانی ئەمڕۆ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی زێرەڤانی لە هەولێر تەقییەوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر چەک لەناو کۆگاکەدا تەقیونەتەوە.

تەقینەوەکە گەورە بوە و ماوەیەکی زۆریش دەنگی بەرز لە شوێنی روداوەکەوە بیستراوەو دواتر هێزەکانی بەرگری شارستانی چونەتە شوێنی روداوەکەو لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP