بەپەلە

برازاكه‌ى نێچیرڤان بارزانى رونكردنه‌وه‌یەک سەبارەت بە روداوەکەی ئەمرۆ ده‌دات

- 7/18/2019 12:36:00 AM 84101 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەتین بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی رونکردنەەوەیەک سەبارەت بە روداوی تەقەکردنەکەی ئەمرۆی هەوڵێر دەدات و دەڵێت"هه‌ندێک كه‌ناڵى نابه‌رپرسى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستوەته‌وه‌ و بۆ مه‌رامى دیکە هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نوسيوه‌".

مەتین بارزانی دەڵێت "ئه‌مڕۆ له‌ كاتى روداوى ته‌قه‌كردن له‌ ڕێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاوڵاتيى تر بۆ خواردنى نيوه‌ڕۆ له‌وێ بوين".

"سوپاس بۆ خوا كه‌ هه‌مومان سه‌لامه‌ت بوين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک كه‌سى تر به‌ركه‌وتن و بوونه‌ قوربانى" مەیتن بارزانی وا دەلێت.

 بە وتەی ئەو  هه‌ندێك كه‌ناڵى "نابه‌رپرس"ى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى ئەویان  له‌وێ قۆستوەته‌وه‌ و بۆ مه‌رامى دیکە هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه‌.

 ئاماژە بەوەش دەکات، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه‌ په‌نا بۆ ياسا ده‌بات  و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ تۆمار ده‌كات، لە کۆتایشدا دەڵێت"خوا كوردستان بپارێزێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP