قوباد تاڵەبانی: چاكسازیی و خزمەتگوزاری بەرنامەی حکومەتە
-
7/17/2019 10:50:00 PM
850 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، نییەتمان وایە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بەشێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر بکەین و كۆتایی بەچارەسەر كاتییەكان بێنین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17 تەمموزی 2019 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە ھەولێر، پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ماسیۆ تولەر و ستیف فەیگن كونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر.
لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی، بۆ باڵیۆزی ئەمەریكای ڕوونكردەوە هەموو ئامادەكارییەكیان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەو پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لە بەغدا و تیشكی خستە سەر دوا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە پێناو دانانی رێوشوێن بۆ كۆتاییهێنان بە چارەسەر كاتی و كورت مەوداكان.
جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەرنامەی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەرنامەیەكی چاكسازیی وخزمەت گوزار دەبێت.
لەکۆبونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا پیرۆزبایی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.