بەپەلە

پۆپمیۆ بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکات

- 7/17/2019 9:42:00 PM 5361 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی سەر کارمەندانی قونسوڵخانەی تورکیای لەهەولێر کرد.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کارمەندانی قونسوڵخانەی تورکیای کرد و رایگەیاند، هیچ بیانویەک بۆ ئەمجۆرە توندوتیژییانە نیە.
پشتیوانی  حکومەتی ئەمریکای بۆ هاوکاریکردنی هەردو حکومەتی تورکیا و عێراق دوپاتکردەوە

لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، پۆمپیۆ  پشتیوانی  حکومەتی ئەمریکای بۆ هاوکاریکردنی هەردو حکومەتی تورکیا و عێراق دوپاتکردەوە. 

لەکۆتایشدا پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی روداوەکە کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی شاری هەولێر روداوێکی تەقەکردن رویداوە و ژمارەیەک کارمەندی کونسوڵخانەی تورکیا کوژراو برینداربون.

ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی فەرمی حکومەتی تورکیا رایگەیاند، "لە ئەنجامی هێرشێكی چه‌كداریی بۆسەر یه‌كێك له‌ رێستۆرانته‌كانی شاری هه‌ولێر، جێگری كونسوڵی توركیا له هه‌ولێر کوژراوە". 

پەیامنێری خەندان لە هەولێر رایگەیاند، روداوەکە لەناو رێستۆرانتی ئۆزباک لە شاری هەولێر رویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای روداوەکە هێزە ئەمنییەکانی شارەکە گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.

 بەپێی دواین زانیاری کەمێک بەرلەئێستا بریندارێکی دیکەی هێرشەکە گیانی لەدەستداو بەوەش ژمارەی کوژراوەکان بۆ سێ کەس بەرزبوەوە.


نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP