بریندارێکی روداوەکەی ئەمرۆی هەولێر گیانی لەدەستدا

- 7/17/2019 9:39:00 PM 10227 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەشدار رەمەزان، برینداری روداوی تەقەکردنەی ئەمرۆی هەولێر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی وتەی کەسیكی نزیک لە قوربانیەکە، کەمێک لەمەو بەر ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر گیانی لەدەستداوە.

بەشدار رەمەزان هاوڕێی، نەریمان عوسمان، ئامۆزای ئازاد جوندیانی ئەندامی دەسلەکارکێشاوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوە کە یەکێک بو لەو کەسانەی لە کاتی روداوەکەدا گولەی بەرکەوتوە و هەر لەشوێنی روداوەکەدا گیانی لەدەستدا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روداوێکی تەقەکردن لە رێستۆرانتێکی شاری هەولێر رویدا و میدیای فەرمی حکومەتی تورکیاش بڵاویکردەوە، کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا کوژراوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP