بەپەلە

سەرکەوت شەمسەدین: دواجار باڵێکی پارتیش هاتە سەر ئەو بۆچونەی ئێمە

- 7/17/2019 9:28:00 PM 3602 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ستراتیژیترین هەنگاو ئەوەیە حکومەتی هەرێم لەگەڵ عێراق باشترین پەیوەندی هەبێت لەسەر بنەمای دەستور، دەشڵێت "دواجار باڵێکی پارتیش هاتە سەر ئەو بۆچونەی ئێمە".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی ئایندە دەشلێت" ئەو پەیوەندیە دەبێت لسەسر بنەمای دەستور بێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمە".

"جگە لەم هەنگاوە، هەر هەوڵێک بۆ پەراوێزخستنی رۆڵی عێراق و تەسلیمکردنی کوردستان بە وڵاتانی دراوسێ هەم خیانەتە لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هەم خیانەتە لە دەستور"سەرکەوت شەمسەدین وا دەڵێت.

هاوکات بە گرنگیشی دەزانێت، پارتی وەک هێزی هێزی یەکەمی پێکهێنەری حکومەت،   بێەە سەر ئەو بڕواوەی بەغدا چارەسەر نەک حکومەت پاش 

"گرنگە پارتی، پاش ئەو هەموو ساڵە ملهوری و تاڵانکارییەی نەوتی هەرێم دواجار بێتە سەر ئەو بروایەی ئێمە کە بەغداد چارەسەرە نەک ئەنقەرە و تاران، ئایندەی ئەم هەرێمە لە بەغداوە و بە بەشداری خۆمان دیاری دەکرێت، نەک دواتر بەسەرماندا بسەپێنرێت"ئەوەش بەگوێرەی وتەکانی ئەو پەرلەمانتارە.

ئاماژە بەوەش دەدات، هەرێمی کوردستان لە سەرجەم دامەزراوەکانی عێراق نوێنەری هەیە و خاوەن بریارە و بێ نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بەغداد بەزۆرینە بریار نادات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP