لە نیگەرانییەوە بۆ نائومێدی ڕاستەقینە
سەبارەت بە کتێبی "مرۆڤ شێرپەنجەی زەوییە"ی ئەمیل سیۆران

- 7/17/2019 1:51:00 PM 1001 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئارام سدیق

فەیلەسوفی ئەڵمانی مارتن هایدیگەر لە کتێبی "بون و کات"دا پێداگری لەسەر بونی ڕەسەن دەکات و لای ئەو بونی ڕەسەن بەوە دەستەبەر دەبێت کە مرۆڤ بە نیگەرانییەوە درێژە بە ژیان بدات، بەڵام نیگەرانییەک نائومێدی نەکات لە ژیان و بەردەوامی بە کار و پڕۆژەکانی خۆی بدات. 
مرۆڤ پێویستە نیگەرانییەکانی بکات بە پڕۆژە، پێدەچێت ئەم بۆچونانەی هایدیگەر لەوێوە سەرچاوەی گرتبێت کە ناکرێت مرۆڤ دڵخۆش بێت بە ژیانێک، کە مەحکومە پێی و بەبێ ویستی خۆی فڕێدراوەتە نێوی

 

لە جێگەیەکدا بەڕونی ئەوە دەخاتەڕو کە مرۆڤ پێویستە نیگەرانییەکانی بکات بە پڕۆژە، پێدەچێت ئەم بۆچونانەی هایدیگەر لەوێوە سەرچاوەی گرتبێت کە ناکرێت مرۆڤ دڵخۆش بێت بە ژیانێک، کە مەحکومە پێی و بەبێ ویستی خۆی فڕێدراوەتە نێوی، هاوکات مەرگیش لەبەردەمیدایە و هیچ ڕێگە چارەیەکی دەربازبونیشی نییە، بۆیە بە نیگەرانییەوە بەردەوامبون دەشێت جۆرێک بێت لە ناڕەزایی بەردەوام بە دۆخی باو و ئەمەش وەکو هایدیگەر دەیەوێت نابێت مرۆڤێکی پاسیڤ دروست بکات، بەڵکو دەشێت مرۆڤێکی ئەکتیڤ دروست بکات، کە لە چالاکی و داهێنان بەردەوام بێت.

لەم چەند رۆژەی پێشودا کتێبی "مرۆڤ شێرپەنجەی زەوییە"ی ئەمیل سیورانم خوێندەوە، کە جەبار سابیر کردوویەتی بە کوردی و خانەی ڕۆنان لە دوتوێی 128 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردوەتەوە، کتێبەکە هەڵبژاردەیە کە نوسینە کورتەکانی سیوران و مرۆڤ لە کاتی خوێندنەوەیدا گەشتێک دەکات بەنێو دونیا پڕ لە نائومێدییەکەی ئەم نوسەرەدا، ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ ئاشنابون بە دونیای سیوران، بەتایبەت کە وەرگێڕی فارسی کتێبەکە "بەهمەن خەلیقی" پێشەکییەکی درێژی لەسەر ژیان و نوسینەکانی ئەم نوسەرە نوسیوە و بە وردی چەندین وێستگەی ژیانی سیورانی ڕونکردوەتەوە، کە من لێرەدا دوبارەکردنەوەیان بە پێویست نازانم و باشترە خوێنەر دەستی بە کتێبەگە ڕابگات.
لە کاتی خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا خوێنەر بەر دەیان ئایدیای کورتی جۆراوجۆر دەکەوێت، کە هەمویان زادەی نائومێدی ئەم نوسەرەن لە ژیان و بون

 

لە کاتی خوێندنەوەی ئەم کتێبەدا خوێنەر بەر دەیان ئایدیای کورتی جۆراوجۆر دەکەوێت، کە هەمویان زادەی نائومێدی ئەم نوسەرەن لە ژیان و بون، کە مرۆڤ خۆی دەستی لە هەڵبژاردنیدا نییە. 
ئەگەر هاتنە نێو بون بە هەڵبژاردنی مرۆڤ بوایە، ڕەنگە زۆر کەس هەر لە سەرەتاوە ڕەتیان بکردایەتەوە، بەڵام زۆری دیکەش کە ئارەزوی تاقیکردنەوەی شتەکان دەکەن دەهاتن و ئەم عەزابەیان دەچەشت، کە ناونراوە ژیان

 

ماوەیەک لەمەوبەر بیرم لەوە دەکردەوە ئەگەر هاتنە نێو بون بە هەڵبژاردنی مرۆڤ بوایە، ڕەنگە زۆر کەس هەر لە سەرەتاوە ڕەتیان بکردایەتەوە، بەڵام زۆری دیکەش کە ئارەزوی تاقیکردنەوەی شتەکان دەکەن دەهاتن و ئەم عەزابەیان دەچەشت، کە ناونراوە ژیان، بەڵام من لەوبەرەیەم، کە هەرزو ڕەتم دەکردەوە. ژیانێک کە مردن دوا خاڵی بێت شایەنی ئەوە نییە تێیدا بژین، بەڵام ئەوەى وا دەکات بەردەوامی بە ژیانم بدەم ئەو بڕوایەمە بەو نیگەرانییەی هایدگەر باسی دەکات و ئەو نائومێدییەشی کە سیوران هەموو ژیانی ئەزموونی کرد. 
بەپێی بۆچونەکانی هایدیگەر نیگەرانی لای مرۆڤی ڕەسەن دەبێتە پڕۆژە و داهێنان و لای مرۆڤی پاسیڤیش دەبێتە دەردەدڵ و کڕوزانەوە و کارنەکردن و پاساوهێنانەوە بۆ پاسیڤبوونەکەی

 

بەپێی بۆچونەکانی هایدیگەر نیگەرانی لای مرۆڤی ڕەسەن دەبێتە پڕۆژە و داهێنان و لای مرۆڤی پاسیڤیش دەبێتە دەردەدڵ و کڕوزانەوە و کارنەکردن و پاساوهێنانەوە بۆ پاسیڤبوونەکەی، لای ئەمیل سیوران ئەوەی هەیە و هەستی پێدەکرێت نائومێدییەکی سەرتاسەری و تا ئەوپەڕی وەڕسکەرە، بەڵام نائومێدییەک نییە خۆکوشتنی لێ بکەوێتەوە، یان مرۆڤێکی پاسیڤ بەرهەم بهێنێت. بەڵگەی ئەم قسانەش ئەو کار و کتێبە گرنگانەیە، کە ئەم نووسەرە چاپ و بڵاوی کردونەتەوە، واتە ئەگەر لای هایدیگەر نیگەرانی دەبێتە پڕۆژە و چالاکی ئەوا سیوران نائومێدی دەبێتە چالاکی، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، کە سیورانە نائومێدییەکانی نەکردۆتە دەردەدڵ و کڕوزانەوە و کارنەکردن و دواجاریش هەڵبژاردنی مەرگ. بەڵکو ئەو لەگەڵ ئەوەی ماوەی حەوت ساڵ ئەزموونی بێ خەوی چەشت. بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی مەرگ بە باشتر لە ژیان بزانێت و هەوڵی دا نووسینی نوێ بنووسێت و کتێبی نوێ بڵاوبکاتەوە. 

خوێندنەوەی ئەم کتێبە لەگەڵ ئەوەی گەشتێکە بەنێو کۆمەڵێک ئایدیای بچوکدا، بەڵام مرۆڤ توشی ڕامان و وردبونەوە دەکات لە ژیان و زۆر دیاردەی دیکە، دەستخۆشی بۆ جەبار سابیر بەهیوای بەردەوامی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP