قایمقامیەتی هه‌ولێر: حەوت شوێن بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکان داخران

- 7/17/2019 11:18:00 AM 1764 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لیژنەی پشکنینی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، پشکنین و بەدواداچونی بۆ 15 کۆگا ئەنجامداوە کە بریتی بون لە کۆگا و کۆمپانیای خۆراک وخواردن وبەروبومی پەلەوەر و ئاژەڵی، دەشڵێت، حەوت شوێن بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکان داخراون.

لیژنەی پشکنینی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، له‌ سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش پشکنین وبەدواداچون بۆ 15 کۆگا ئەنجامدرا، کۆگاکان بریتیبون لە کۆگا و کۆمپانیای خۆراک وخواردن وبەروبومی پەلەوەر و ئاژەڵی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەمیانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و ڕێنماییەکان حەوت کۆگا داخران هەشت کۆگای تریش هۆشداریان پێدرا.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر دەشڵێت، مەبەست لە پشکنین وچاودێری وبەدواداچونەکا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاولاتیانە، هەرشوێنێکیش پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر، جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دیناردەست پێدەکات تا پێنج ملیۆن بەسەریاندا جێبەجێ دەکرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP