تا ئێستا پارەکەی بەغدا نەگەیشتوەتە هەرێم
ئەمڕۆ تەنها موچەی شوێنێک دابەش دەکرێت

- 7/17/2019 8:17:00 AM 40619 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی زانیاریەکانی خەندان ئەمڕۆ موچه‌ی ئەنجومەنی دادوەری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌کرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان کە لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستیکەوتوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ته‌موزی 2019 موچه‌ی ئەنجومەنی دادوەری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌کرێت.

وەزارەتی دارایی رۆژانە موچەی یەک وەزارەت دابەش دەکات و تا ئێستا حکومەتی عێراق پارەی مانگی تەموزی رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکردوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP