حكومەتی عێراق پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019 خەرجدەكات

- 7/16/2019 11:43:00 PM 2429 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا، بڕیاریدا بە دابینكردنی یەك ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ مافە داراییەكانی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا، ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی دەركردوە.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه‌ بڕى یه‌ك ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵی 2019 دابین بكات

 

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه‌ بڕى یه‌ك ترلیۆن و 400 ملیار دینار بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵی 2019 دابین بكات.

ئەوەشخراوەتەرو كە بۆ دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە  له‌ بانكى عێراقى بۆ بازرگانى قه‌رزدەکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP