بەپەلە

نشینگەی سلێمانی هۆشداریی دەداتە ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی ئێران دەكەن

- 7/16/2019 11:23:00 PM 41101 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەردانیكەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات كە ناتوانن لە رێگەی مەرزی باشماخەوە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەن.
لە كاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار ببەن

 

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات كە لە كاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تا بڕی (10000$) دە هەزار دۆلار ببەن".

هەر بەپێی ئاگاداریی نامەكە، پێویستە سەردانیكەران لەناو مەرزی باشماخ سەردانی بانكی میلی بكەن و دەرخستەی (اظهارنامە) وەربگرن، كە چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە لە ڕێگا توشی كێشە دەبنەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP