دادنوسێك سزای خۆی دەدات

- 7/16/2019 10:39:00 PM 6462 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، دادنوسێک لە بەرامبەر پابەندنەبونی بە دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكەی سزای رۆژێكی (غیاب) بونی بۆخۆی دەركرد.

بەپێی نوسراوێك كە وێنەیەكی گەیشتۆتە دەست خەندان و ئەمڕۆ  ١٦ی تەموزی ٢٠١٩ دەرچوە، دادنوس (مەروان قەرەنی ئیبراهیم) دادنوسی یەکەمی هەولێر بڕیاریداوە بە سزادانی خۆی بە رۆژێك لەبەرامبەر ئامادەنەبونی لە فەرمانگەكەی.

ئەو فەرمانە كارگێڕییەی ئەم دادنوسەی هەولێر لەكاتێكدایە، زۆرجار هاوڵاتیان رەخنە لە بەرپرسانی دادگا دەگرن و نیگەرانن لە جێبەجێكردنی یاسا لەلایەن خودی خۆیانەوە، هاوڵاتیان داواشدەكەن یاسا بەشێوەیەكی یەكسان بەسەر هەمواندا بسەپێنرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP