بەپەلە

مەراسیمی دەستاودەستكردنی وەزارەتی رۆشنبیری بەڕێوەدەچێت

- 7/16/2019 10:22:00 PM 3355 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابڕیارە سبەی، كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ، مەراسیمی دەستاودەستكردنی وەزارەتی رۆشنبیری بەڕێوەبچێت.

نوسینگەی راگەیاندنی  وەزیری نوێی ڕۆشنبیری و لاوان بڵاویكردەوە،"پاش بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان و سوێندخواردن ، بڕیارە سبەی 2019/7/17 کاتژمێر (۳) پاش نیوەڕۆ مەڕاسیمی دەست بەکاربونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان (محەمەد سەعید علی) بەرێوەبچێ و تیایدا ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەگەڵ خالید دۆسكی ئەنجامدەدات".

مەڕاسیمەکە لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبونى د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، د. ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران ،شەعبان شەعبان چالى، بەڕێوەبەرى نوسینگەى سەرۆکى حکومەت و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت بەرێوەدەچێ.

پێشتریش هەشت وەزارەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەكانیان ئەنجامداوە و بەپێی زانیارییەكانی خەندان لەماوەی هەفتەیەكدا ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەكانی سەرجەم وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم ئەنجامدەدرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP