خەندان-
ماوه‌ی دو رۆژه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له گه‌روی هورمز نه‌ماوه كه‌شتییه‌كه بەرەو ئاوەکانی ئێران رۆشتوە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش گومانی لەئێران هەیە.
بەپێی
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، ماوه‌ی دو رۆژه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له گه‌روی هورمز نەماوە كه ناوی " ئێم تی ریا"یەو ئاڵای په‌نه‌مای به‌سه‌ره‌وه.
دواین جاریش لەدورگەی قیشم لەنگەری گرتوە کە بنکەی سەرەکی سوپای پاسدارانی ئێرانی لێیە
بەگوێرەی زانیارییەکان کەشتییەکە به گه‌روی هورمزدا به‌ره‌و ئاوه‌كانی ئێران رۆیشتوه، به‌ڵام ماوه‌ی دوو رۆژه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا بچڕاوه". بۆ دواین جاریش لەدورگەی قیشم لەنگەری گرتوە کە بنکەی سەرەکی سوپای پاسدارانی ئێرانی لێیە.
ئاژانسه‌كه ئەوەشی ئاشکرا کردوە " له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا، ئه‌و كه‌شتییه له چاوی سیستمی چاودێری ون نه‌بوه، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی بۆ ئاوه‌كانی گه‌روی هورمز په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا بچڕاوه".
گومانیان لەئێران هەیە کە دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرتبێت
بەرپرسێکی باڵا لەوەزارەتی بەرگری ئەمریکاش بەئاژانسەکەی راگەیاندوە گومانیان لەئێران هەیە کە دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرتبێت.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا راشیگەیاند پێدەچێت کێشەیەکی تەکنیکی هەبوبێت و راکێشرابێت بۆ چاککردنەوە، بەڵام پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ بۆ ئەو ماوە درێژە گومانەکان زیاددەکات.