ترەمپ: پێشکەوتنی باش لەگەڵ ئێراندا رویداوە

- 7/16/2019 8:00:00 PM 8356 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەکۆبونەوەیەکی لەگەڵ کابینەکەی حکومەتەکەیدا لەکۆشکی سپی رایگەیاند، پێشکەوتنی باش لەگەڵ ئێران رویداوە و نایانەوێت رژێمی ئێران بگۆڕن.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە، ترەمپ ئاماژەی رونی بەچۆنیەتی پێشکەوتنەکەیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نەکردوە، بەڵام لەکۆبونەوەکەدا مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە، ئێران ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە.

لەوبارەیەوە ترەمپ رایگەیاندوە بەهیچ جۆرێک نایانەوێت رژێمی ئێستای ئێران بگۆڕن، بەڵام نابێت ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.

ساڵی رابردو ئیدارەی ترەمپ لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان کشایەوە و خولێکی دیکەس سزاکانی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.
 


نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP