مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی: كۆبونەوەكان سەركەوتوبون

- 7/16/2019 5:47:00 PM 3523 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی كۆبونەوەكانیان بەسەركەوتو وەسفكرد.
لە هەمو كۆبونەوەكانمان تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌بو، هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بو بگوترێت باسمانكرد

 

سەرەتا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،" لە هەمو كۆبونەوەكانمان تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌بو، هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بو بگوترێت باسمانكرد.

هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به‌ گفتوگۆی هونەری دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئه‌و بابه‌تانه‌".

سه‌ردانێكی گرنگ بو لەلایەن برامان سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە كابینەی نوێی حكومەت، بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گوێرەی دەستور

 

لای خۆشیەوە محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتی،" سه‌ردانێكی گرنگ بو لەلایەن برامان سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە كابینەی نوێی حكومەت، بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گوێرەی دەستور".

وتیشی،"گفتوگۆكان تایبەت بون بە بودجەی فیدراڵی و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نەوت و داهاتەكان، هەروەها جێبەجێكردنی دەستور بەشێوەیەكی رون كە رەنگدانەوەی لەسەر سەرجەم هاوڵاتیان هەبێت، هەروەها سەردانەكە گرنگ بو بۆ دەرخستنی نیازپاكی هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی دادپەروەری بۆ تەواوی عێراقییەكان".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP