كۆبونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهات

- 7/16/2019 4:41:00 PM 1877 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، گەیشتنە بینای پەرلەمانی عێراق و لەلایەن محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازیانلێكرا.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، لەئێستادا كۆبونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان كە تیایدا بەشێك لە وەزیر و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد ئامادەیبون لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات.
گفتوگۆکردن بو لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەى دەستور

 

ئامانجی سەرەكی كۆبونەوەكە و سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد بە مەبەستی "گفتوگۆکردن بو لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له چوارچێوەى دەستور".

سەردانەكەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆكردن بو لەسەر ئەو ناكۆكیەکانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا، بەتایبەت پرسی نەوت و بودجە و ناوچە جێناكۆكەکان.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتون لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ،  فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، وەزیری داد.

ئەمڕۆ د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کۆبوەوە و لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان کرد.
 
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە میانی کۆبونەوەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی خەڵک.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP