تاران: هیچ چارەسەرێك نیە بێجەگە لە پابەندبونی ئەوروپا و هەلگرتنی سزاكان

- 7/16/2019 4:12:00 PM 1440 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، هیچ چارەسەرێك نیە بۆ ناوچەكە، بێجگە لە پابەندبونی وڵاتانی ئەوروپا بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە.

ئیسحەق جهانگیری، جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هیچ هەنگاوێك چارەسەری كێشەی ناوچەكە ناكات، بێجگە لە پابەندبونی وڵاتانی ئەوروپا بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە و هەڵگرتنی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران".

داوا لە ئەمریكا بكەن سزاكانی سەر ئێران لاببات


ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە ئەوروپیەكان لەبری ئەوەی داوا لە ئێران بكەم بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە، داوا لە ویلایەتە یەكگرتوەكان بكەن سزاكانی سەر ئێران لاببات".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا جهانگیری وتی "پابەندبونی ئێران بە رێژەی دیاریكراوی یۆرانیۆمی پیتێندراو، پەیوەستە بە پابەندیەكانی یەكێتی ئەوروپا بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە"، وتیشی، گەڕانەوەی وڵاتەكەی بۆ رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە كارێكە ئاسانە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP