لە ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ سەر نازیە نوێیەكان
لە ئیتاڵیا دەست بەسەر موشەك و ژمارەیەک پارچە چەكدا گیرا

- 7/16/2019 3:23:00 PM 3249 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ سەر گروپی توندڕەوی نازیە نوێیەكان لە ئیتاڵیا، پۆلیس توانی دەستبەسەر ژمارەیەكی زۆر چەكدا گرتوە.

پۆلیسی ئیتاڵیا دوێنێ دوشەممە رایگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكیاندا كە پشكنینیان لە ماڵی ژمارەیەك ئەندام و لایەنگری رێكخراوی رەگەزپەرستی نازی نوێدا، دەستیان بەسەر ژماریەكی زۆر چەكدا گرتوە، كە لەنێویاندا موشەكی ئاسمانی هەبوە.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی ئیتاڵیادا هاتوە، "پاش ئەوەی لێكۆڵینەوەمان لەسەر ئەو هاوڵاتیە ئیتاڵیانە ئەنجامدا كە لە رێزی هێزە جیاوازەكاندا لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا دەجەنگان و لەلایەن روسیاوە پشتگیری دەكران، هێزە تایبەتەكانی وڵات دەستیانكرد بە پشكنینی ماڵەكانی باكوری ئیتاڵیا".

لەو ئۆپەراسیۆنەدا، پۆلیسی ئیتاڵیا دەستیگرتوە بەسەر ژمارەیەكی زۆر دەمانچە و كڵاشینكۆڤ و چەقۆ  و زیاتر لە 306 پارچەی جیاوازی چەكدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP