پۆلیسی سلێمانی: چوار کەس بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکران

- 7/16/2019 3:15:00 PM 6075 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ قەزای‌ دوکانی‌ سەر بە بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارن بەکوشتنی‌ هاوڵاتییەک.

بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رۆژی‌ ١٢/٧/٢٠١٩، هاوڵاتی‌ (ت، م) لەگوندی‌ گۆمەزەلی‌ سەر بەناحیەی‌ بنگرد لە قەزای‌ دوکان بەفیشەک کوژرا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دوکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری‌ ورد لەسەر تۆمەتباران کۆکرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "رۆژی‌ ٢٠١٩/٧/١٥، تۆمەتبار (چ، ح، م) خۆی‌ ڕادەستی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ کرد، پاش ڕێکارە یاساییەکان تۆمەتبار ڕەوانەی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دوکان کراو لە هەمانکاتدا لەلایەن بەشی‌ پۆلیسی‌ دوکانەوە بەهاوکاریی پۆلیسی‌ قەزای‌ ڕانیە توانرا هەرسێ تۆمەتبار (ج، م، ب - م، ب، پ - ص، م، س) دەستگیربکرێن".

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، "لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٠٦ لەیاسی‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە، لەلایەن بەشی‌ پۆلیسی‌ قەزای‌ دوکانەوە پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP