سەرۆک بەرھەم بۆ شاندی هەرێمی کوردستان:
جەخت لە گرنگی ھەماھەنگی و دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی دەکەمەوە

- 7/16/2019 2:58:00 PM 2849 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کۆبوەوە و لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان کرد.
سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکان

 

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە میانی کۆبونەوەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی ھەماھەنگی دیدی ھاوبەش و گفتوگۆی جددی کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی خەڵک.
سەرۆک کۆمار بڕوای تەواوی بەلێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان

 

ھاوکات سەرۆک کۆمار بڕوای تەواوی بەلێکگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەھەموو ھاووڵاتیان.

ئەمڕۆ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەردانی بەغدای کرد بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداوە.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەخواستی حکومەتەکەی کرد بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆکان بەپێی دەستور

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆک بەرهەم ئاماژەی بەخواستی حکومەتەکەی کرد بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆکان بەپێی دەستور، لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و بەھێزکردنی پەیوەندی برایانە.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتون لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ، فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، وەزیری داد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP