خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان داوای قه‌ره‌بوی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌كه‌ن

- 7/16/2019 2:38:00 PM 886 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

کۆمەڵەی کەمئەندامانی کوردستان گردبونه‌وه‌یه‌كیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئه‌نجامدا، له‌ یاداشتێكدا داواكاریه‌كانی كه‌م ئه‌ندامانیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی نوێی هەرێمی کوردستان كرد.

سامان حسێن، سەرۆکی کۆمەڵە كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "یاداشتكێمان ئاماده‌ كردوه‌ كه‌ چه‌ند خاڵێكی له‌ خۆگرتوه‌ یه‌كێكیان داوامان كردوه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت نوێنه‌ری كه‌مئه‌ندامان ببین بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌خو داواكاریه‌كانیان پێ بگه‌یه‌نین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "داوامان كردوه‌ راگراتنی موچه‌ی ئه‌و 12 هه‌زار كه‌م ئه‌ندامه‌ هه‌ڵبگیرێت كه‌ به‌ناوی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ماوه‌ی 150 رۆژه‌ موچه‌یان پێنه‌دراوه‌".

سامان حسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "دوپاتی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی موچه‌ پاشه‌كه‌وت كراوه‌كان و ژماره‌یه‌ك داواكاری تری تایبه‌ت به‌ ژیان و گوزه‌رانی كه‌مئه‌ندامان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP