لە سیتەک و هەوارى شار 15 دۆنم زەوی پوش و پاوان سوتا

- 7/16/2019 1:10:00 PM 1817 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستانی سلێمانی راگەیاند، بەهۆ کەوتنەوەی ئاگرەوە لە سنورى سیتەک و هەوارى شار 15 دۆنم پوشو پاوان سوتاوە و توانیویشیانە هاوڵاتیەک دەستگیربکەن کە تۆمەتبارە بەهۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە.
لە سنوری گوندی بناویلەی سەر بەناحیەی سیتەك ئاگرێك کەوتەوە کە بوە هۆی سوتانی نزیکەی حەوت دۆنم زەوی

 

عەمیدى پۆلیس هێمن کمرخان، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى  سلێمانى ڕایگەیاند، لە سنوری گوندی بناویلەی سەر بەناحیەی سیتەك ئاگرێك کەوتەوە کە بوە هۆی سوتانی نزیکەی حەوت دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، توانراوە هاوڵاتیەك دەستگیربکەن کە تۆمەتبارە بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
بەهۆکارى شۆرتى کارەبا لە هەوارى شار  ئاگرێکى  بەرفراوان کەوتەوەو هەشت دۆنم پوش و پاوان سوتاوە

 

هێمن کمرخان ئەوەشی خستوەتەڕو، لە لایەکى ترەوە بەهۆکارى شۆرتى کارەبا لە هەوارى شار  ئاگرێکى  بەرفراوان کەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەوارى شار  گەیشتنە شوێنى ڕوداوەکە بەهاوکارى بەرگرى شارستانى توانرا لەماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

راشیگەیاندوە، زیانى ئاگرەکە سوتانى  هەشت دۆنم پوش و پاوان بوە هەروەها 500 درەختی سنەوبەر زیانیان پێگەیشتوە.  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP