توركیا: بڕیارەكانی ئەورپا كاریگەری ناكاتەسەر چالاكیەكانمان لە باشوری قوبرس

- 7/16/2019 12:57:00 PM 1268 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حكومەتی توركیا بەردەوامبونی لەسەر چالاكیەكانی لە باشوری قوبرس دوپاتكردەوە و رایگەیاند، بڕیارەكانی یەكێتی ئەوروپا لەوبارەیەوە، كاریگەری نابێت لەسەر چلاكیەكانیان.
بڕیارەكانی یەكێتی ئەوروپا بە هیچ شێوەیەك كاریگەریان لەسەر چالاكیەكانمان نابێت

 

پاش راگەیەندراوەكەی یەكێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئاوەكانی دەریای سپی ناوەڕاست لە نزیك باشوری قوبرس، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ سێشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە، "بڕیارەكانی یەكێتی ئەوروپا بە هیچ شێوەیەك كاریگەریان لەسەر چالاكیەكانمان نابێت، سەبارەت بە گەڕان بەداوی سەرچاوە هایدرۆكاربۆنیەكان".
توركیا مەوداكانی بەفراوانتردەكات بە مەبەستی پاراستنی مافەكانی خۆی و مافەكانی دانیشتوانی بەشی توركی قوبرس

 

ئاماژە بەوەشكراوە، "توركیا مەوداكانی بەفراوانتردەكات بە مەبەستی پاراستنی مافەكانی خۆی و مافەكانی دانیشتوانی بەشی توركی قوبرس، لەو چوارچێوەیەشدا لە چالاكیەكانمان بەردەوامدەبێت".

سەبارەت بە چالاكیەكانی توركیا لە ئاوەكانی دەریای سپی ناوەڕاست سەر بە نیمچە دورگەی قوبرس، كە بە مەبەستی بەدواداگەڕان و دەرهێنانی غازی سروشتی لەو ناوچەیە كاردەكات، یەكێتی ئەروپا دوێنێ دوشەممە كۆبوەوە و دواتریش راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە، "چالاكیەكانی توركیا لە ئاوەكانی قوبرس نایاساییە".
هەوڵەكانی بۆ ئەنجامدانی هەمان چالاكی لە باكوری رۆژهەڵاتی قوبرس دەبێتە هۆی دروستبونی گرفت و ئاڵنگاری لەو ناوچەیەدا

 

لە راگەیەندراوەكەی یەكێتی ئەوروپادا هاتوە، "ئەو كردارانەی توركیا لە ناوچە پیشەسازیەكانی ئاوەكانی باشوری قوبرس ئەنجامیدەدات و هەوڵەكانی بۆ ئەنجامدانی هەمان چالاكی لە باكوری رۆژهەڵاتی قوبرس، دەبێتە هۆی دروستبونی گرفت و ئاڵنگاری لەو ناوچەیەدا".

ئەوە لەكاتێدایە، لەیمانی كۆبونەوەی یەكێتی ئەروپا سەبارەت بە چالاكیەكانەی توركیا لە قوبرس، بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی هاوكاری ماددی بۆ ئەو وڵاتە لە لایەن یەكێتیەكەوە، هاوكات بڕیاریشدرا سەبارەت بە رێككەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی و چەند بابەتێكی هاوشێوە دانوستانەكان لەگەڵ ئەنقەرە هەڵپەسێرن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP