ڤیدیۆ؛ لە بەندەرێكی نەوتی بەسرە ئاگركەوتەوە

- 7/16/2019 11:55:00 AM 1265 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسانی عێراق رایانگەیاند، لە بەندەرێكی نەوتی شاری بەسرە ئاگركەوتوەتەوە، بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو هەناردەی نەوت وەستاوە.

بەگوێرەی زانیاری ئاژانسە ناوخۆییەكانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەنزیك بەشی نیشتەجێبونی بەندەرێكی نەوتی پارێزگای بەسرە ئاگر كەوتوەتەوە، كە شوێنی مانەوەی كارمەند و كرێكارەكانە.

بەرپرسانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەوبارەیەوە رایانگەیاند، "ئاگرەكە بە شێوەیەكی راستەوخۆ زیانی بە ژێرخانی ئابوری نەوت نەگەیاندوە ".

هاوكات تەلەفزیۆنی سۆمەریە نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی پەیوەندیدارەوە ئاماژەی بەوەكردوە، "تیمەكانی ئاگركوژێنەوە دەستبەجی گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و توانیویانە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن".

لەكاتێكدا ئەو بەندەرە نەوتیەی پارێزگای بەسرە سەرچاوەی هەناردەكردنی نەوتە بۆ تەواوی جیهان، لەئێستادا بەهۆی ئەو روداوەوە زیاتر لە هەزار كارمەند بەندەرەكەیان چۆڵكردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP