شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەلام لە بەغدا

- 7/16/2019 11:43:00 AM 7285 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە کۆشکی سەلام لە بەغدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە خەندان-ی راگەیاند، شاندی هەرێم سەرەتا لەگەڵ د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبنەوە، دواتر لەگەڵ هەریەکە لە عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبنەوە.

سەردانەكەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر ئەو ناكۆكیەکانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا، بەتایبەت پرسی نەوت و بودجە و ناوچە جێناكۆكەکان.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتون لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ،  فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، وەزیری داد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP