كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان داوای راگراتنی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستو دەکات

- 7/16/2019 11:40:00 AM 1332 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا، تیایدا داوای پارێزگاریكردن له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان كرد له‌ رێگه‌ی راگرتنی هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستو و دانانی نرخ و به‌ بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
به‌روبومی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 100% پێویستی ناوخۆ زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

 

نازم عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، به‌روبومی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 100% پێویستی ناوخۆ زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆیه‌ داواكارین له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستور رابگرێت، نرخ بۆ به‌رهه‌مه‌كانمان دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ و هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بین.
داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین چاودێری بخاته‌ سه‌ر ئه‌و ماده‌ و پێویستیانه‌ی بۆ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان دابین ده‌كرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین چاودێری بخاته‌ سه‌ر ئه‌و ماده‌ و پێویستیانه‌ی بۆ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان دابین ده‌كرێت.

جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان راشیگەیاند، "داوا ده‌كه‌ین حكومه‌ت پارێزگاری له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی بكات، ئێمه‌ ئاماده‌ین ئه‌و پاره‌ی وه‌ك باج له‌ هاورده‌ كردنی مریشكی به‌ستو وه‌رده‌گیرێت خۆمان ئه‌و پاره‌یه‌ بده‌ین، به‌ مه‌رجێك بازاڕێكمان بۆ بكاته‌وه‌ بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانمان و پارێزگاری له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی بكات".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP