سەرۆكی فڕەنسا داوای رونكردنەوە لە ئێران دەكات

- 7/16/2019 10:15:00 AM 3210 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە مەبەستی پێشكەشكردنی رونكردنەوەی پێوست سەبارەت بە دەستگیركردنی ژنە توێژەرێك لە لایەن ئێرانەوە، سەرۆكی فڕەنسا داوایەكی ئاڕاستەی حكومەتی تاران كرد.

پاش ئەوەی فاریب عادلخا، كە ژنە توێژەرێكەوە هەڵگری هەردو رەگەزنامەی فرەنسی و ئێرانیە لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە دەستگیركرا، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فڕەنسا داوایەكی ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامی ئێران كرد بە مەبەستی پێشكەشكردنی رونكردنەوە لەسەر ئەو بابەتە.

ماكرۆن لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، "ئەوەی رویداوە منی توشی نیگەرانی كردوە، چەند رۆژێكە ئەو هەواڵەمان پێگەیشتوە و ئەو هەلەم لەبەردەستدابوە كە داوای رونكردنەوەی پێویستبكەم لە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران".

ئەو وتانەی ماكرۆن دوای ئەوەدێت، سەرەتای ئەم هەفتەیە، راپۆرتەكانی راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە مانگی حوزەیراندا فاریبا عادلخا-ی دەستگیركردوە، كە ئەو خانمە توێژەرێكی ئەكادێمیە.

ئاماژە بەوەشكراوە "عادلخا بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیخوڕی دەستگیركراوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP