بۆریس جۆنسن: لە ئێستادا پشتیوانی لە کردەوەی سەربازیی ئەمریکا دژ بە ئێران ناکەم

- 7/16/2019 9:50:00 AM 1983 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆریس جۆنسن، کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، لە ئێستادا پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ناکات ئەگەر هاتو ئەمریکا هێرشی سەربازیی دژی ئێران ئەنجام بدات.

بۆریس جۆنسن، بۆریس جۆنسن، کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاندوە، "ئەگەر ئێستا سەرۆک وەزیر بومایە، ئایا پشتیوانی لە کردەوەی سەربازی دژی ئێران دەکەم؟ وەڵامەکە نەخێرە".
 بۆریس جۆنسن، لە ئێستادا یەكێكە لە كاندیدە بەهێزەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا

 

ئالێكساندەر بۆریس جۆنسن، لە ئێستادا یەكێكە لە كاندیدە بەهێزەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا و بەرامبەر جێرێمی هەنت، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە كێبڕكێدایە، ئەوەش دوای ئەوەدێت رێكەوتی 7ی حوزەیرانی ئەمساڵ تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا وادەی دەست لەکێشانەوەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، "تا هەڵبژاردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستەكەی ئەو ئەركە بەڕێوەدەبات".
جۆنسن یەكێكە لە سیاسەتمەدارەكانی بریتانیا كە پێشتر رۆژنامەنوس بوە و ماوەیەك ئەندامی پەرلەمانی بریتانیا بوە

 

جۆنسن یەكێكە لە سیاسەتمەدارەكانی بریتانیا كە پێشتر رۆژنامەنوس بوە و ماوەیەك ئەندامی پەرلەمانی بریتانیا بوە، دواتر لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2016 بۆ ماوەی هەشت ساڵ سەرۆكی شارەوانی لەندەن بوە و دوای ئەوەش بۆ ماوەی دو ساڵ تا 2018 پۆستی وەزیری دەرەوەی بریتانیای وەرگرتوە، بەڵام دواتر دەستی لە كارەكەی كێشاوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP