بەپەلە

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا: كونسوڵخانه‌ی تورکیا لە موسڵ ده‌ست بە کارەکانی ده‌كاته‌وە

- 7/16/2019 9:01:00 AM 1130 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا رایگەیاند، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ و راستگۆیی توركیا له‌ دوباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به‌تایبه‌تی موسڵ، سه‌ردانی ئه‌و  شاره‌ی كردوه‌ و  له‌ ماوه‌یه‌كی كورتیشدا كونسوڵخانه‌کەیان لە موسڵ ده‌ست بە کارەکانی ده‌كاته‌وه‌.
موسڵ په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزی مرۆیی، كولتوریی و مێژویی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌

 

فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا سەردانی موسڵی کرد و لەگەڵ مه‌نسور مەرعید، پارێزگای نەینەوا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و  یڵدز رایگەیاند، "موسڵ په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزی مرۆیی، كولتوریی و مێژویی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌ و بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ و راستگۆیی توركیا له‌ دوباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به‌تایبه‌تی موسڵ، سه‌ردانی ئه‌م شاره‌م كردوه‌''.
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆجێیی پارێزگای نەینەوادا له‌ گفتوگۆداین له‌ بواره‌كانی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ موسڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆجێیی پارێزگای نەینەوادا له‌ گفتوگۆدان له‌ بواره‌كانی بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، "موسڵ له‌ روی ئابورییه‌وه‌ پێویستی به‌ گه‌شه‌پێدان و دوباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ هه‌یه‌".
بۆ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ موسڵ له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوەوە ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقمان وه‌رگرتوه‌

 

فاتیح یڵدز باسی له‌ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیای له‌ موسڵ كرد و وتی، ''بۆ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ موسڵ له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقمان وه‌رگرتوه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا باڵیۆزخانه‌کەمان لێره‌ ده‌ست به‌ چالاكی ده‌كاته‌وه‌''.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP