بەپەلە

وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری UN كۆبوەوە

- 7/16/2019 12:24:00 AM 1162 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ 15 ی تەموزی 2019 د.فوئاد حوسێن ، وەزیری دارایی عێراق پێشوازی لە مارتن ڕوێداس، جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی و ئابوری عێراق، لە كۆبونەوەیەكدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكان لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە باسیان لێوەكراوە و تیشكخراوەتە سەر رۆڵی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پاڵپشتی دیموكراسیەت و گۆڕانكاریە سیاسیەكان.
باس لە هەوڵە نێودەوڵەتیەكان كرا بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان

 

هەر لەم كۆبونەوەكەدا باس لە هەوڵە نێودەوڵەتیەكان كرا بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP