دادگایەكی ئیتاڵیا سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا كرێكار دەركرد

- 7/16/2019 22043 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگا راگەیاندنەكانی نەرویج بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لە دواین دانیشتنی دادگای ئیتاڵیا، هەرچەندە داواكاری گشتی داوایكرد سزای 10 ساڵ بەسەر كرێكاردا بسەپێنرێت، بەڵام دادگا سزای 12 ساڵ زیندانیكردنی بۆ مەلا كرێكار بەتۆمەتی داڕشتنی پیلانی تیرۆریستی دەركرد.
پارێزەری مەلا کرێکار رەخنەی لە بڕیارەكەی دادگا گرتوە و بە خەیاڵی و نادادپەروەری و بێمانا وەسفی كردوە
بەپێی هەواڵی ماڵپەرێكی نەرویجی، برینجار میلینج، پارێزەری مەلا کرێکار رەخنەی لە بڕیارەكەی دادگا گرتوە و بە خەیاڵی و نادادپەروەری و بێمانا وەسفی كردوە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە دوای زنجیرەیەک دواخستن، ئەمڕۆ جارێکی دیكە دادگای پێداچونەوەی شاری بولزانۆی ئیتاڵیا، پرۆسەی دادگایکردنی مەلا کرێکاری بەڕێوە بردوە، لە کاتی دادگایکردنەکەدا داواکاری گشتی داوایکرد سزای 10ساڵ زیندانیکردن بسەپێنرێت بەسەر مەلا کرێکاردا، دواتر دادگا بڕیارەکەی بە 12ساڵ زیندانی دەرکرد.
كە دادوەرێك رێگری كردوە لە مەلا كرێكار تا باسی كێشەكەی بۆ دادگا بكات، هەرچەندە پارێزەرێكی ئیتاڵی گرتوە، بەڵام كرێكار نەیتوانیوە پەیوەندی پێوە بكات

 

برینجار میلینج وتویەتی،"كە دادوەرێك رێگری كردوە لە مەلا كرێكار تا باسی كێشەكەی بۆ دادگا بكات، هەرچەندە پارێزەرێكی ئیتاڵی گرتوە، بەڵام كرێكار نەیتوانیوە پەیوەندی پێوە بكات،"، هەر بە وتەی پارێزەرەكەی رێگە نەدراوە مەلا كرێكار لەكاتی دادگاییكردنەكەی هیچ جۆرە پرسیارێك بكات، تەنانەت كۆمەڵێك بەڵگەی پێبوە تا پێشكەشی دادگای بكات، بەڵام رێگری لێكراوە.

بە وتەی پارێزەرەکەی كرێكار، دادگای ئیتاڵیا، لەكاتی دادگاییکردنەکەی مەلا کرێکاردا، پێنج كەسی دیكەی تۆمەتباركردوە

 

هەر بەپێی ماڵپەرە نەرویجیەكە، بە وتەی پارێزەرەکەی كرێكار، دادگای ئیتاڵیا، لەكاتی دادگاییکردنەکەی مەلا کرێکاردا، پێنج كەسی دیكەی تۆمەتباركردوە بەڵام ئاماژە بە وردەكارییەكانی ئەو تۆمەتبارانە نەدراوە. 

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP