سەرۆکشارەوانی ئیستانبوڵ، پێشوازی لە یانەیەکی تۆپی پێ-ی کوردی کرد

- 7/15/2019 11:37:00 PM 2403 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەکرەم ئیمامئۆ‌غلو، سەرۆکشارەوانی تازە هەڵبژێردراوی ئیستانبوڵ، پێشوازیکرد لە دەستەی بەڕێوەبەرانی یانەی وەرزشی ئامێد.

بەڵێنم پێدابون پاڵپشتاین بکەم، ئیشەڵا لە یاریەکاندا دەتابنینمەوە کوڕینە

 

ئیمامئۆغلو لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیەدا کۆبوەوە و وتی" بەڵێنم پێدابون پاڵپشتاین بکەم، ئیشەڵا لە یاریەکاندا دەتابنینمەوە کوڕینە".

بلوزێکی یانەکەیان بە ئیمامئۆغلو بەخشی کە ناوی خۆی لەسەر نوسرابو

 

نوێنەرانی ئامێد سپۆر، بلوزێکی یانەکەیان بە ئیمامئۆغلو بەخشی کە ناوی خۆی لەسەر نوسرابو.

یانەی ئامێد سپۆر، تا ساڵی 2014  ناوی یانەی گەورە شارەوانی دیاربەکر

 

یانەی ئامێد سپۆر، تا ساڵی 2014  ناوی "یانەی گەورە شارەوانی دیاربەکر" بو، دواتر لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرانی یانەکەوە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ئامێدسپۆر، بەوهۆیەشەوە روبەروی سزا بوەوە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیاوە، بە پاساوی نەبونی "پەسەندبونی فەرمی".

خاوەنی هەوادارێکی زۆری کوردەکانی تورکیایە

 

ئامێد سپۆر، بە نوێنەری یانە پیشەگەرەکانی کوردەکانی تورکیا ناسراوە،  لە خولی دوی یانەکانی ئەو وڵاتەدا یاری دەکات و خاوەنی هەوادارێکی زۆری کوردەکانی تورکیایە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP