بەپەلە

سەرۆكی هەرێم چاویكەوت بە ڕاوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

- 7/15/2019 11:01:00 PM 1315 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لە شاری هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ سیر جۆن لۆریمه‌ر ڕاوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن ویكلس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و جێمس سۆرنتۆن كونسولی گشتیی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كۆبوەوە.
لە كۆبونەوەكەدا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستوریى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌رده‌وامیی ڕیفۆرم له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى تاوتوێكرد

 

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێم كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، لە كۆبونەوەكەدا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستوریى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌رده‌وامیی ڕیفۆرم له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى تاوتوێكرد.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا، شاندی میوان پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونیان له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست، لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربونی له‌ كونسولی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كارو ئه‌ركی نوێیدا.

ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتوه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌بو‌

 

به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ بوارە جیاوازه‌كاندا، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌تایبه‌تی بریتانیا بۆ بنه‌بڕكردنی مه‌ترسیی تیرۆر و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتوه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌بو‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP