بە ڤیدیۆ..دوای زیاتر لە دو ساڵ پێکەوە بون، سەفا و مەروا لێک جیاکرانەوە

- 7/15/2019 10:59:00 PM 62985 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە نەشتەرگەریەکی ناوازەدا، پزیشکانی نەخۆشخانەی گرەیت ئارمۆند ستریت-ی شاری لەندەنی بریتانیا توانیان دوانەیەک لێک جیا بکەنەوە کە لە کاسەیە سەریانەوە بە یەکەوە لکابون.

سەفا و مەروا ئوڵا دو خوشکی دوانەن و تەمەنیان دو ساڵە، کەلـلەی سەریان و خوێنبەرەکانی ناو سەریان پێکەوە لکاوبو لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە پزیشکان سەرقاڵی لێک جیاکردنەوەیانن.
پرۆسەی جیاکردنەوەی سەفا و مەروا بە سێ نەشتەرگەری جیاواز ئەنجامدرا، یەکەم نەشتەرگەریی لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردودا بو، کۆتا نەشتەرگەریش لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بو کە بۆ یەکەم جار توانرا لێک جیا بکرێنەوە.

بەگورەی وتەی لێپرسراوانی نەخۆشخانەکە، سەرجەم پرۆسەی لێک جیاکردنەوەکە 50  کاتژمێری خایاندوە و زیاتر لە 100 پزیشکی پسپۆر و کارمەندی تەندروستی لە پرۆسەکەدا بەشداربون.

Safa and Marwa Ullah



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP