بەپەلە

منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بەبێ بلیت خۆی دەگەیەنێتە ناو فرۆکەیەک

- 7/15/2019 10:29:00 PM 2054 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
هێڵی ئاسمانی بریتانی رایگەیاند مندالێکی تەمەن 13 ساڵ توانیویەتی بەبێ بلیتی گەشتیاری خۆی بگەیەنێتە ناو یەکێک لەفرۆکەکانی هێڵەکەیان لەفرۆکەخانەی (هیتسرۆ) لەبریتانیا.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، ئەمڕۆ دوشەممە هێڵی ئاسمانی بریتانی رایگەیاند وە مندالێکی تەمەن 13 ساڵ توانیویەتی بەبێ بلیتی گەشتیاری خۆی بگەیەنێتە ناو یەکێک لەفرۆکەکانی هێڵەکەیان لەفرۆکەخانەی (هیتسرۆ) لەبریتانیا.

فڕۆکەکە بەنیازبوە بەرەو فرۆکەخانەی لۆس ئەنجلوس لەئەمریکا بفڕێت و تیمی فرۆکەوانی قڕۆکەکە پاش ئەوەی پرسیاری بلیتی سەرکەوتنی فرۆکەکەی لێدەکەن، پێیدەزانن و رێگەی گەشتەکەی لێدەگرن.
روداوەکە پۆلیسی ناچارکردوە لێکۆڵنەوە بکەن

روداوەکە پۆلیسی ناچارکردوە لێکۆڵنەوەیەکی ورد لەچۆنیەتی هاتنەناوەوەی ئەو مێردمنداڵەی بکەن.

بەگوتەی پۆلیس، کاتێک ئاشکرابوە کە هیچ دۆکیومنتێکی گەشتکردنی پێنیە، تەواوی گەشتی فرۆکەکە هەڵوەشێنراوەتەوە و رێکارە ئەمنییەکان دوبارەکراونەتەوە.
تا ئێستا دەڵێن رون نیە چۆن ئەو منداڵە توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە ناو فرۆکەکە

پۆلیس تا ئێستا دەڵێن رون نیە چۆن ئەو منداڵە توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە ناو فرۆکەکە.

نیشانەکردن :

#بریتانیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP